ناوه‌ندی هه‌واڵ: دوێنێ یه‌کشه‌ممه 7ی پووشپه‌ڕ خوێندکارانی دانشگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران رێزیان له یادی خوێندکاری کورد کیانووش ئاسا گرت که له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری تاران‌دا به ده‌ستی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ست دابوو.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵنامه‌ی ئه‌میرکه‌بیر رێوره‌سمه‌که کاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ سه‌ره‌رای دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستکاریی توندی به‌رپرسانی ئیتلاعات و حه‌راسه‌تی زانستگا، به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا خوێندکاران به دانی دروشمگه‌لی وه‌ک "مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر"، برای شه‌هیدم مافی تۆ ده‌ستێنم" خۆپیشاندانێکیان وه‌رێخست. به گوێره‌ی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌ی ئاماژه‌بۆکراو خوێندکاران رایانگه‌یاندووه که به درێژایی ئه‌م حه‌وتوویه رۆژانه له کاتژمێر 8 تا 17 بۆ یادی هاوپۆله‌که‌یان خۆپیشاندان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
شیاوی باسه که کیانووش ئاسا، خوێندکاری دانشگای عیلم و سه‌نعه‌ت, خه‌ڵکی شاری کرماشان بوو. له خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری تاران دا چه‌ند خوێندکاریی دیکه‌ی کورد له‌وانه شلێر خزری خه‌ڵکی پیرانشاریش له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه گیانی لێ ئه‌ستێندرا. فه‌رزاد جه‌شنی خه‌ڵکی ئابدانانی پارێزگای ئیلام لاوێکی دیکه‌ی کورد بوو که له‌و خۆپیشاندانه‌دا گیانی له ده‌ست دا.



