به پێی زانیاریه‌کانی بۆرۆژهه‌ڵات هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی، له چه‌ند رۆژ له‌وه پێشه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستیان به گرتنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کردووه و تا ئێستا به ده‌یان که‌س له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌سبه‌سه‌ر کراون. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئه‌سناف له زۆربه‌ی شاره‌کان به تایبه‌ت له سه‌قز و مه‌هاباد هه‌ڕه‌شه‌یان له بازاریان کردووه که نابێ دووکان و بازاره‌کانیان دابخه‌ن ئه‌گینا له گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی توندی ئه‌وان به‌ره‌وروو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌ره‌شه‌کانی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان خه‌ڵک به داخستنی دوکانه‌کان و نه‌چوونیان بۆ سه‌ر شوێنی کار به‌شداری به‌رینیان له‌م مانگرتنه‌دا کرد.
هه‌ر‌له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌واڵنێری سه‌قز راده‌گه‌ینی که ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵه‌كانی پێشوو به بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕه‌وه بازاڕی و كاسبكارانی شاری سه‌قز ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێكی گشتی و دووكان و بازاڕیان داخستوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له لایه‌ن دائیره‌ی ئه‌سناف و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بازاڕیه‌كانی شاری سه‌قز ئاگادار كرانه‌وه كه نابێ ئه‌مساڵ له‌م رۆژه‌دا دووكانه‌كانیان دابخه‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، زۆربه‌ی دووكانداره‌كانی سه‌قز به‌شداری ئه‌م مانگرتنه‌یان كرد و دووكان و شوێنی كاره‌كانیان داخست.
شایانی باسه كه له پێنج ساڵ پێش ئێستاوه هه‌موو ساڵێك به به‌رده‌وامی له رۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا كاسبكار و بازاڕیه‌كانی شاری سه‌قز له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ر له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه و تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هێزێكی زۆری نزامی له بازاڕ و به‌ر درگای پاساژ و ته‌لاره بازرگانیه‌كان و هه‌روه‌ها گۆڕه‌پان و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌قز جێگیر بوون.
بۆرژهه‌ڵات هه‌واڵده‌دا که‌به‌رده‌وام زانیاری دروست له سه‌ر مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ خوێنه‌رانی بڵاو بکاته‌وه














